ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.

بەپیی زانیارییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە نووسینەوەی ڕەشنووسی بەرنامەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت و پێشتریش هەردوو شاندەکە ئامادەکارییان کردووە و پێدەچیت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو ڕوون ببێتەوە و بە پێی زانیارییەکان لە زاری بەرپرسانی هەردوولا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی دروست بووە و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکانی شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بڕیارە لەسەر ئاستی باڵا کۆ ببنەوە.