زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی کوردستان ١٨ ملیار دۆلاری تێپەڕاند و حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسە

 

 

هەرچەندە لە دوایین دانیشتنیدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی پەسند كرد، بەڵام دەنگی ناڕەزایی لە عێراق هەیە لەبارەی ئەوەی هەوڵ نادات کێشە هەڵپەسێردراوە ئابورییەکان چارە بکات و گرفتی بۆ دروست دەکەن.

لە كۆبوونەوەیەكەدا، بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای خستنەڕووی چەندین پێشنیار، دوای چەند كاتژمێرێكی بەردەوام، دواجار لیژنەكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان دەنگی دا بە هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجە كە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لیژنەی دارایی پەسندكردنی هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نارد بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا لە هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
موسەننا سامەرایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، ڕەخنەی توندی ئاراستەی حکوومەت کردووە بەوەی کێشەی بۆ چارە کردنی کێشە هەڵەپسێردراوەکان دروست کردووە و لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت؛ جەخت لەسەر گرنگی دۆسیەی نەوت دەکەینەوە، چونکە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی وڵاتە”، هەروەها سەرسوڕمانی خۆی لەو لێدوانانە دەربڕی کە نابەرپرسانە قسەدەکەن و هەوڵدەدەن ڕێگری لە چارەکردنی کیشە ئابوورییە هەڵپەسێردراوەکان بکەن.”
سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، دەڵێت؛ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی بەپێی سروشتی زەوییەکە و قووڵایی بیرە نەوتییەکان جیاوازە، بۆ نموونە تێچووی بەرهەمهێنان، لە کێڵگەکانی بەسرە دەگاتە نزیکەی 6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەندێک کێڵگەی هەرێمی کوردستان زیاترە و دەگاتە 20 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ ئەو نرخەی لە هەموارکردنەوەی یاساکەدا دیاریکراوە کە 16 دۆلارە، ئەوە خەمڵاندنی کۆتایی نییە، هەروەها کەوتۆتە ژێر وردبینی لەلایەن دەزگای ڕاوێژکارییەوە کە لە پێشنیازی هەموارکردنەوەکەدا کە ئاماژەی پێکراوە، جگە لە وردبینیکردن لە فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدرالی”، گوتیشی: “ئەم هەموارکردنە پێویستە بۆ پشتگیریکردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی پەسەندکراو، بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هاوردەکردنی نەوت، لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی خەرجییە گشتییەکان و کورتهێنانی دارایی.”
سەبارەت بە زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی کوردستان، دەڵێت؛ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و بەشێک لە نەوتی کەرکووک لە ماوەی ڕابردوودا، زیانێکی زۆر بە ئابووری عێراق گەیاندووە، کە 18 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بۆیە ئەم بەرپرسیارەتیە لە ئەستۆی حکوومەتە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ میکانیزمی هەناردەکردنەوە نەوت، کە لە یاسای بودجەدا هاتووە، لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)ەوە دەکرێت،هیوادارین ئەندامانی نوێنەرانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.”

130 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی عەنكاوە خەرج دەكرێت