کۆنفرانسێک لە بارەى بەهێزکردنی دامەزراوەکانى چاودێری ئەنجامدرا

 

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.1.19، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى ئیدارى حکومى و شارەزایان، لە هۆڵى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، کۆنفرانسێک لە بارەى بە هێزکردنی دامەزراوەکانى چاودێری ئەنجامدرا، کە لەلایەن ڕێکخراوى دیدار ڕێکخرابوو.

لەکۆنفرانسەکەدا، لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان چەندین بابەتى زانستى و پەیوەست بە بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوەکانى چاودێری خرایە بەرباس و ئاماژە بە یاسا و ڕینماییە بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان لە چاودێری دامەزراوەکان کرا، بە ئامانجى بەهێزترکردن ئەدای دامەزراوەکان پرسى چالاککردنی میکانیزمەکانی چاودێری و ڕۆڵیان لە بەدواداچوون لە پێناو چاودێریەکی بەهێز تاوتوێکرا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی کۆنفرانس، ئومێدی خواست گفتوگۆ و پانێلەکانى کۆنفرانس ببێتە بەشیکى دیکە لە بەرەوپێشبردنى ڕۆڵى دامەزراوەکانى چاودێرى و ڕەوتى دیموکراسى و دادپەروەرى لە هەرێمى کوردستان و لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆنفرانس سەرکەوتووبن.