رێكخراوە نێودەوڵەتیەکەی كۆچ (IOM) لقی هەولێر بە مەبەستی هاریكاری و هاندانی گەنجانی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەك دەبەخشێتە ئەو گەنجانەی كە خاوەن بیرۆكەی پرۆژەی بچووكن.
ژووری بازرگانی هەولێر راگەیێنراوێكی لەم بارەیەوە بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیە (IOM) – لقی هەولێر پشتگیری و بڕە پارەیەكی دەبەخشێتەوە ئەو كەسانەی كە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەی بچووكی خۆیانن ئەو هاوكارییە دارایی بێ وەرگرتنەوە پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت كە خاوەن بیرۆكە یان پرۆژەی بچووكی خۆیانن بۆ ئەوەی پەرە بە پرۆژەكەیان بدەن و بتوانن چەند كەسێكیش لای خۆیان دابمەزرێنن و بیخەنە سەر كار.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی ژوورەكە ئەوەش خڕاوەتەوە ڕوو كە رێكخراوەكە ئێستا هەزار پرۆژە لە تەواوی عێراق كە 120 پرۆژەیان لە هەرێمی كوردستانن هەیە و ئامادەیییان دەربڕیوە بۆ پێدای پێنجهەزار بۆ سیهەزار دۆلار بە گوێرەی قەبارە و جۆری پرۆژەكە وەكو هاوكاری و بەبێ وەرگرتنەوە.
لە كۆتایی ڕاگەیێنراوەكەشدا ژووری بازرگانی هەولێر پشتگیری تەواوی خۆیان خستۆتە ڕوو بە سەركەوتنی بەرنامەكانی ئەو رێكخراوە و رایانگەیاندووە كە وەكو ژووری بازرگانییش دەتوانین پشتگیری پرۆژەی ئەو كەسانەش بكەین كە ئەندامن لە ژوور و تۆمار كراون و ئەو پرۆژانەی كە ئێوە هاوكاریتان كردوون لە لای ئێمەش تۆمار نین ئێمە دەرگامان واڵایە هەر كاتێك بیەوێت لەلامان پرۆژەكە تۆمار بكات.