ترەمپ دراوێکی ئەلیکترۆنی بەناوی خۆی خستە بازاڕ

دۆناڵد ترەمپ چەند ڕۆژێک بەر لە دەست بەکاربوونی لە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دراوێکی ئەلیکترۆنی دروست کردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خستوویەتەڕوو.

ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی the truth social  دراوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە ناوی ترەمپ خۆیەتی و دروشمی سەر دراوەکەشی جەختکردنەوەیە لە شەڕ و نووسیوتی “شەڕ، شەڕ، شەڕ”.

هەروەها ماڵپەڕێکی تایبەتی بە ناوی get trump memes بۆ کڕینی دراوەکە دروستکردووە، بە گوێرەی ماڵپەڕەکە سەرەتا 200 ملیۆن کۆین بەردەست دەبێت، بڕیاریشە تاوەکوو سێ ساڵی داهاتوو ژمارەکە بۆ یەک ملیار بەرز بکاتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان، دراوی ترەمپ سەرەتا بە 18 سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، بەڵام بەهایی دراوەکە هەر بەرزبووەتەوە و ئێستا هەر کۆینێک بەرانبەرە بە 31 دۆلار، قەبارەی بازرگانی کردنی دراوەکە گەشتوتە 10 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.