نووسه‌ر گۆهدار شوكری ئاكره‌یی ناسراوه به (گۆهدار ئاكره‌یی) له ساڵی 1963 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه زیاتر له 20 ساڵه ده‌ستی به نووسین كردووه هه‌رچه‌نده ئه‌وه سه‌ره‌تا به شیعر ده‌ستی پێكرد ، به‌ڵام له دوایی نووسیهنهكانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ بواری كه‌مه‌ڵایه‌تی ئه‌و له‌رێگه‌ی وته‌و نووسینه‌كانی گوزارشت له ئاریشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كات..ئێممەش له نزیكه‌وه به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه.
*ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ره‌تا باس له چۆنیه‌تی ئاشنا بوون به ئه‌ده‌بی نووسین بكه‌یت؟
– ده‌ست پێكی نووسینم ده‌توانم بیگه‌رێنمه‌وه بۆ پێش20 ساڵ زیاتر له ئه‌مڕۆ كه مانگانه دوو بابه‌تی هۆنراوه به شێوه زاری بادینی له‌گۆڤاری (كاروان ) م بڵاو ده‌كرده‌وه ،له‌دوایی بوومه به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، زیاتر ده‌رفه‌تم بۆ رووخساو ، ئینجا مانگانه بۆماوه‌ی دوو ساڵ بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیم بۆرۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو ده‌كرده‌وه ، وه زیاتر له 10 ساڵه بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیم له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه تا ئه‌م چركه ساته.
* نووسینه‌كانت زیاتر بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌و فاكته‌رانه چین نووسینه‌كانت تایبه‌ت بكه‌یت به بواری كۆمه‌ڵایه‌تی؟
– هۆكاره‌كه زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خۆم له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری كۆمه‌ڵگه‌و ده‌ورووبه‌ر ده‌ژیم ، هه‌ست به‌گرفته‌كانیان ده‌كه‌م،بۆیه هه‌رده‌م ویستوومه به بیرۆكه‌كانم ڕووبه‌روی كێشه‌كان ببمه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا چه‌ندین ئاریشه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان بوونیان هه‌یه.
* ئه‌و ئهڵنگارانه چین كه له‌كاتی نووسین ڕووبه‌روویان ده‌بیته‌وه؟
-ڕهنگهرهچاو كردنی دابوو نه‌ریت و تێگه‌یشتنی ده‌وروبه‌ر له هه‌ندێك بابه‌ت هۆكارێك بن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نهپرژێمهزۆر بابه‌ت تا له‌رێگه‌ی نووسینه‌كانم گوزارشتیان لێبكه‌م و به شیێوه‌ی ئازادانه ئه‌وه‌ی له مێشكمه بیخه‌مه ڕوو.
* تاچه‌ند كتێب وه نووسین به‌گشتی توانیویه‌تی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دورست بكات؟
– بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسه‌رێك لایه‌نی رۆشنبیریه‌كه‌ی به‌هێز بوو ئه‌وا ده‌زانێ خوێنه‌ر تێنووی به‌چیه‌وه ده‌شكێ !به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نووسین و وتاره‌كان لایه‌نی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت ، كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر خوێنه‌ر به‌راده‌یه‌ك ده‌توانێت گۆرانگاری گه‌وه‌ری ئه‌رێنی دروست بكات.
* زۆرێك له نووسینه‌كانت جگه له‌رۆژنامه له‌تۆری كومه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاوده‌كه‌یته‌وه پێتان وایه تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان شوێنی رۆژنامه‌و گۆڤاری گردۆته‌وه؟
– پرسیاره‌كه‌ت له كات و ساتی خۆیدایه،ئێمه له سه‌رده‌مێك ده‌ژین پێی ده‌ڵێن سه‌رده‌می پێشڤه‌چوونی خێرا ، بۆیه تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كهئاوێتهی خه‌ڵك بوه‌و خه‌ڵك ده‌توانێ راسته‌وخۆ ، له‌ناو ماڵی خۆیدا وه له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیدا ، لهههرشوێنكی ئه‌م جیهانه بێت ده‌توانێت ئازادانه ڕهخنهلهو وتاره بگرێت و كه‌موكورتیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات،
به‌ڵام هه‌رچی كتێب و گۆڤار و رۆژنامه‌كانه، ته‌نیا ده‌توانی بییان خۆێنیتهوه ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بابه‌تێك نابێت ناتوانێت كۆمێنتی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌بێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌لای من لای زۆرێك له خوێنه‌ران چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه,
* له‌م ماوه‌یه‌دا كتێبێكت له ژێر ناوی(ڕووبه‌ڕووی ماوه‌ی نێوان له دایك بوون و مردن ببینه‌وه؟) بڵاوكرده‌وه ئه‌گه‌ر بكرێت باس له ناوه‌رۆكی بكه‌یت؟
– به‌ڵێ ناونیشانی كتێبه‌كه بریتییه له (چۆن ڕووبه‌ڕووی ماوه‌ی نێوان له‌دایكبوون و مردن ببینه‌وه؟) كه 40 وتار‌و 500 وته‌ی پڕ بایه‌خی له‌خۆ گرتووه، به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و تێڕامانی زیاتر له هه‌شت ساڵه‌ی خۆمه له دوو توێی كتێبێكی 341 لاپه‌ڕه‌ی خستۆته ڕوو.
له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌م دا، هه‌وڵم داوه شێوه‌ژیان و ئاریشه كۆمه‌ڵایتییه‌كان، له دیدگه‌و تێڕوانین و بیركردنه‌وه تایبه‌تییه‌كانی خۆم بخامه ڕوو، كه پشتم به‌ستووه به ئه‌زموون و پاشخانی ڕۆشنبیری و لێوردبوونه له شێوه‌ژیانی گه‌لان و ڕێساكانی سرووشت و مرۆڤ، پرسیارگه‌لێك دێنمه ئاراوه كه مرۆڤ بۆچی بهدیهێنراوهو له‌ماوه‌ی نێوان له‌دایكبوون و مردنه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی چییه.
من پێیوایه مرۆڤ ده‌بێ به‌رزه‌فتی هه‌سته‌كانی بكات بۆئه‌وه‌ی به‌هێزو ڕێزلێگیراو بێت، به‌جۆرێك ڕه‌فتاره شایسته‌كان په‌یڕه‌و بكات تا هێزو گڕوتینی زیاتر به ژیان به‌خشێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماسلۆ له دوا پێداویستییه‌كان، كه مرۆڤ پێی بگات به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێز‌و خۆشه‌ویستییه.
وه له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌م دا ( 500) وته‌و وانه‌و په‌ندم جێكردۆتهوه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان واتا‌و ڕه‌هه‌ندو كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جۆراو له‌خۆ ده‌گرێ و ده‌كرێ هه‌ریه‌كه‌یان سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ ڕاسته‌ڕێبوونی ڕێڕه‌وو ڕاگوزه‌ری ژیانێكی پڕ له‌چێژو به‌خته‌وه‌ری.