سڤێتلانا كاسیان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ “هەولێر” پاپای ڤاتیكان دوای گوێگرتن لە ئەلبوومە تازەكەم سلاوی بۆ گەلی كورد نارد

حەفتەی ڕابردوو سڤێتلانا كاسیان خانمە گۆرانیبێژی ناوداری كوردی رووسیا سەردانی پاپای ڤاتیكانی كرد و دوایین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی پێشكەش كرد.

سڤێتلانا سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ لای پاپای ڤاتیكان لێدوانێكی تایبەتی بۆ هەولێر دا و گوتی: كاتێك وەكو هونەرمەندێكی كورد خۆم پێ ناساند سڵاوی گەرمی بۆ گەلی نارد و پەیامی خۆشەویستیی هەبوو بۆ گەلی كورد.
ئەو هومەرمەندە كوردە گوتی: یەكێك لە گۆرانییەكانی ناو دوایین ئەلبوومەكەم گۆرانییەكی كوردییە، دوای ئەوەی ئەو ئەلبوومەشم بە دیاری پێشكەشی پاپای ڤاتیكان كرد، ئەو گوێی لەو گۆرانییە كوردیە گرت و دڵی پێ خۆش بوو، گوتی زۆر ئەو جۆرە گۆرانیانەم پێ خۆشە.
سڤێتلانا لە قسەكانیشیدا وردەكاری لەسەر دوایین دیداری لەگەڵ پاپای فاتیكان باس كرد و گوتی: پاپای ڤاتیكان زۆر بە وردی باسی ئەو سەردانەی كە ساڵی رابردوو بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانی كردبووی، پاپای ڤاتیكان پێی گوتم دەزانم لەو ناوچەیەی كوردی لێ دەژیێت چ دەگوزەرێت و گەلی كورد گەلێكی خۆڕاگرن؛ لە مێژوودا چەوسێنراونەتەوە و من نوێژ و نزام بۆ كردوونە.
سڤێتلانا كاسیان لە وڵاتی جۆرجیا، لە بنەماڵە كوردێکی ئێزدیدا لەدایك بووە، بەڵام لە تەمەنی نۆ ساڵان بوو كە بەهۆی شەڕەوە ئەوێییان جێ هشتووە، خێزانەكەی بۆ كازاخستان كۆچیان كردووە، زۆرجاریش میدیاكانی رووسیا دەنگی سڤێتلانا بە دەنگە هیوابەخشەكەی جیهان ناوی دەبەن

ھەواڵی زیاتر