هەرێمی كوردستان دەكەوێتە شەپۆلیچوارەمی كۆرۆنا

بە گوێرەی ئاماری تۆماركراوی وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو هەڵكشاوە و پێشبینی دەكرێت تا شەش هەفتە خەڵكی هەرێم لە مەترسی ئەو هەڵكشانە بمێننەوە.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان د. سامان بەرزنجی لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە پەیامێكدا، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنای ڕاگەیاند وهاووڵاتیانی ئاگادار كردەوە كە پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی پێنج حاڵەتی ئۆمیكرۆنی دووپات كردەوە كە لە خێزانێكی خەڵكی دهۆك هەبوو، هەروەها بەرزبوونەوەی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێمی كوردستان زیاتر تەشەنەی كردووە، ئەمە بۆ وەزارەتی تەندروستی هەڵكشانێكی چاوەڕوانكراو بوو، چوونكە لە پەیامێكدا بەر لە ساڵی نوێ وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەو هەڵكشانە دابوو، بەڵام خەمساردیی هاووڵاتیان لەخۆنەپاراستنیان و پابەندنەبوونیان بە ڕێكارە تەندروستییەكان كاری وەزارەتی تەندروستیی سەخت كردووە.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە سەرەتای ئەم مانگە تەنها ٦٤حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە بەڵام تا 14ی مانگ ڕێژەكە بەرز بووەوە بۆ ١٠٤٦توشبوو.
هەروەها ژماری پشكنینەكان لە ٣٥٣٧بۆ ٥٣٧٣کەس له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوی كۆرۆناش له‌ جۆری ئۆمیكرۆن، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زیادی كردووه‌ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە پەیامێكی ڤیدێۆیی ڕایگەیاند: سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستی پێ کردووە.
پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
هەروەها وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیانیشكرد : لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.
لەلایەن خۆشییەوە د. سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیكردەوە كە گومانیان لە دە حاڵەتی جۆری گۆڕدراوی كۆرۆنا بۆ ئۆمیكرۆن هەیە و پشكنینیان ناردوە بۆ بەغداد بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆری كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستە شاری سلێمتی هیچ حاڵەتێكی ئۆمیكرۆنی لێ تۆمار نەكراوە.
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕوونیكردەوە لە ئەگەری ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا ئۆمیكرۆن كە بڵاو ببێتەوە لەهەرێم كوردستان گوتی: لە ئێستەدا لە ڕووی دەروونییەوە هاووڵاتیان ئامادەن بۆ هەڵكردن لەگەڵ ئەم نەخۆشییە (ئۆمیكرۆن)، هاوشێوەی شەپۆلەكانی تر چاوەڕوان بووین كەبگاتە هەرێم، ئێمەئەزمونێكمان لەگەڵی ڤایرۆسەكانی پێشوو هەبوو، هەر بۆیە وەك هەرشەپۆلێكی تر نمونەی ئەو پشكنینانەمان نارد بۆ بەغدا بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆری گۆڕدراو، بەڵی دڵنیابووینەوە كە پێنج حاڵەت هەیە.
هەر بۆیە وەك ئامادەكاریش داوامان لە هاووڵاتیانە پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی تاك و هەروەها وەرگرتنی ڤاكسین.
د. سەباح هەورامی گوتیشی: وەكتەندروستی سلێمانی ئامادەكاری تەواو كراوە بۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم شەپۆلەیە.
هاوكات د. دیار ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەرین لە پەیامێكیدا بۆ هاووڵاتیانی سنوری دەڤەری ڕاپەڕین گوتی: داواکارم لە هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا.

ھەواڵی زیاتر