بە هۆی ئهو ڕووداوانهى كه له ڕابردوو لهسهر خاكى كوردستان ڕوويانداوه، ههروهها جەنگی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و نادادی، لەلایەن گەلی کوردستانەوە دژی ڕژێمی پیشووی عێراق خاکی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی مەترسیدار بە مین و تەقەمەنی پیس کراوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ لابردنی مەترسیيهكانى مین و تەقەمەنی، دەزگای گشتی کاروباری مینی ڕاسپاردووە کە سەرجەم کاری مین و تەقەمەنی ڕاپەڕێنێت.
دەزگای مین ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانیەوە، لە سەرانسەری کوردستان لە هەوڵی پاککردنەوەی خاک و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی دایە.بۆ ئەو مەبەستە لە:
سنووری پارێزگهی هەولێر:
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێرهوه، پاشماوەیەکی تەقەمەنيی جەنگی لەجۆری (RPG7) لە گوندی (سماقوڵی) سەر بە قەزای (کۆیە) چارەسەر کرا. لەلایەکی ديكهوه بۆمبێکی فڕۆکە لە گوندی (گەزنە)ى ناحیەی سمێلانى قەزای چۆمان، کە مەترسيی گەورەی بۆ گوندنشینان دروست کردبوو، تهقێندرايهوه.
سنووری پارێزگهی سلێمانی:
لە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە ٦٤ پارچە تەقەمەنيی نەتەقاو، کە جێگەی مەترسی بوون، تواندرا لە تەقینەوەیەکی سەرکەوتووانەدا سەرجەمیان لەناو ببرێن. ههروهها لە گوندی گڕگاشێ لە قەڵاچوالان، چهند مينێك پووچهڵ كرانهوه.
سنووری پارێزگهی دهۆک:
لە دەڤەری بەرواری باڵا، ژمارەیەک لە پاشماوەی جەنگيی نەتەقاوە، لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی تـەقـەمـەنـی (EOD)، تواندرا پووچەڵ بکرێنەوە و بگوازرێنەوە شوێنی سەلامەت بۆ لەناوبردنیان. لەلایەکی ديكهوه لە شارۆچکەی باتیفا ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبران، کە مەترسیيان بۆ سهر گیانی هاووڵاتیيانی دەڤەرەکە دروست كردبوو.
ههر له سنوورى پارێزگهى دهۆك و لە قەزای ئامێدى، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقاو لەناوبران. ههروهها لە نزیک سەیرانگەی بەرێ سیلێ، ژمارەیەک پاشماوەی جەنگيى ديكه پووچهڵ كرانهوه.