کورد و گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕێباز عەبدوڵڵا گوانی
کورد لە کوێی ئەم گۆڕانکاریانە دایە کە لەم ماوەیە باس لە گۆرینی سنووری جوگرافیای ڕۆژھەڵاتی ناوەراست دەکرێت، کورد تاوەکو چەند توانیویەتی کار بکات لەسەر ئەم گۆڕانکاریانە و پێگەی کورد چەندە، ھەروەکو دەزانین لە کۆتای ساڵی ڕابردوو ھەندێک لە گۆڕانکاری ھەرێمیمان بینی کە زۆر بەخێرای ڕوویدا وەکو نەمانی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا کۆتای ھاتنی حزبی بەعسی سووریا کە بۆ ماوەی نیو سەدە زیاتر لە ھەڕەمی دەسەڵات و بەھێزی دا بوو لەم وڵاتە، کورد لە سووریا ھێزی دووەمە و دەبێت ئەم ھەڵە بقۆزێتەوە بە دەستەبەکردنی مافە ڕەوایەکانی گەلی کورد، ئەمەش بە یەکدەنگی و یەکھەڵویستی گەلی کورد بەدی دێت نابێت لە سووریای نوێدا کورد ڕۆڵی خۆی بە کەم ببینیت، چونکە ھەزاران ڕۆڵەی کورد گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو بەدەستھێنانی ماف و خاکی پیرۆزی کوردستان، ڕۆژەڤی ئازاد کردنی ئۆجەلان و داماڵینی پەکەکە لە چەک و دەست پێکردنی خەباتێکی مەدەنی لە تورکیا ھەم کاریگەری باشی ھەیە ھەمیش خراپ، چونکە لە سیاسەتدا شت گەلێک ھەن کە لە کاتی دانوستاندندا دەبێت کورد داوای مافی ڕەوای خۆی بکات، ترسی بەدەستنەھێنانی مافی گەلی کورد لە باکووری کوردستان دەبێتە ھۆی دواکەوتنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و دەبێت مافی کورد لە دەستوری تورکیادا بەرجەستە بکرێت و ھەنگاوی بۆ بھاوێژێت بۆ جێبەجێ کردنی، ھەروەک چۆن لە پاش ئازادی عێراق سەرکردایەتی سیاسی کورد توانی مافی ڕەوای گەلی کورد لە دەستووری عێراق بچەسپێنێت و بگات بە داواکاری سەرەتای گەلی کورد کە فیدراڵی بوو قەوارەی ھەرێمی کوردستان پارێزراوتر کرد و شەڕی دژ بەتاریک پەرستانی داعش، کوردی بەرەو قۆناغێکی نوێ برد ئەو بەرگریەی گەلی کورد کردی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەنگدانەوەیەکی جیھانی ھەبوو، بۆیە لە ئێستادا پێویستە گەلی کورد لە گشت پارچەکانی کوردستان ھێزێکی بەرگری کاری یەکگرتووی ھەبێت بەتایبەت تر لە ھەرێمی کوردستان پێویستە ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھێزی نشتمانی بێت بۆ بەرگری کردن لە قەوارەی ھەرێم، دەبێت کورد یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بێت بۆ ئەوەی لە کاتی ھەر گۆرانکاریەک بتوانێت جێی پێی خۆی پتەوتر بکات و سیاسیەتی نێودەوڵەتی بەھێزبکات. پەیوەندیەکانی پتەو تر بکات لەگەڵ دەوڵەتانی زلھێز و خاوەنی یەکگوتاری سیاسی بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر بەرجەستەی بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد بکات، دەبێت کورد باشتر لە ھەموو گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم ھەڵە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی گەلی کورد سەربەست بێت و خاوەن کیانی سەربەخۆی خۆی بێت وەکو نەتەوەکانی تر، لەم جیھانەدا کورد خاوەن قەوارەی سەربەخۆی خۆی بێت، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلی کورد نایەوێت ئێدی ژێر دەستە بێت و پارچە پارچە بکرێت، داواکاری گشت تاکێکی کورد یەکگرتووی و یەکگوتاری و یەکھەلوێستییە، چونکە گەلی کورد ھەر لە دێر زەمانەوە زیانی پێ گەیشتووە لەسەردەمی دەوڵەتی میدیا تا دەگاتە میرنشینەکانی کوردستان بەھۆی یەک دەنگنەبوون و یەکھەڵوێستیان لەسەر پرسی دۆزی ڕەوای گەلی کورد.