بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا هاتووە کە به‌ هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، وێرای به‌رده‌وام پاكکردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ له‌لایه‌ن تیمی ڕاماڵینی به‌فر له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سۆران، پێویستە شۆفیران بۆ سه‌لامه‌تیی هه‌موو لایه‌ك پابەندی ئەو ڕێنوێنییانەی خوارەوە بن:

-‌ ڕێگای قه‌زای چۆمان بۆ حاجی ئۆمه‌ران به‌ هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌، جگه‌ له‌و ئوتومبێلانه‌ی (4R) دەبڵ ئیكسلن به‌ به‌ستنی زنجیره‌وه‌، هاتوچۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت، هاتوچۆ نەکەن.

– ڕێگاكانی قه‌زای مێرگه‌سۆر بۆ ناحیه‌ی پیران و ناحیه‌ی شێروان مه‌زن و ناحیه‌ی بلێ ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌، جگه‌ له‌و ئوتومبیلانه‌ی (4R) دەبڵ ئیكسلن به‌ به‌ستنی زنجیره‌وه‌، هاتوچۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت، هاتوچۆ نەکەن.

– ڕێگای سۆان بۆ ناحیه‌ی سیده‌كان، به‌تایبه‌تی پێچه‌كانی سه‌ری به‌رد به‌ هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌، جگه‌ له‌و ئوتومبیلانه‌ی (4R) دەبڵ ئیكسلن به‌ به‌ستنی زنجیره‌وه،‌ هاتوچۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت، هاتوچۆ نەکەن.

ھەواڵی زیاتر