ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

وەزارەتی سمانە سروشتیەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند؛ تاوەکو ئێستە هیچ بڕە نەوتێک لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. دەشڵێت: ئەگەر دابینیش بکرێت، تەنها بەشی سەدا 19ـی خێزانەکان دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت؛ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگه‌دار دەكەینەوە كە تاكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقه‌وه‌ نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و بەشی ته‌نها لە ١٩٪ ی پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابین کرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.