پرۆژەیەك بۆ دامەزرانی پەیوەندییە كولتوورییەكانی نێوان كۆریای باشوور و هەرێمی كوردستان

 

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

كۆمەڵەی كوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابووری (KADE) كە پلاتفۆرمێكی نوێیە بۆ بەهێزكردنی داهاتووی ئابووری كوردستان، لە پێنجەم رۆژی ئەم مانگەوە دەستی پێكرد.

كادێ پرۆژەیەكە گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەدات. شارەزایان و توێژەران و تاكەكان كۆ دەكاتەوە بۆ دروستكردنی ستراتیژی و ئەنجامدانی توێژینەوە و پێشخستنی گەشەی ئابووری.
كادێ داوای لە ئابووریناسان و توێژەران كرد لە ڕێگەی فۆرمی ئۆنلاینەوە داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەن بۆ بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێزتر بۆ كوردستان.
هەروەها KADE ڕایگەیاندووە كە پێشبڕكێیەكی وتار دەست پێدەكەن. بابەتەكان تیشك دەخرێنە سەر گەشەی ئابووری و داهێنان و بەردەوامی.
كۆمەڵەی كوردستان بۆ ئابووری گەشەپێدان ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی و لەم بارەیەوە كونسوڵخانەی كۆریای باشوور لە هەولێر ئەو كاتەی میوانداری چوارەمین كۆڕبەندی ئیكۆی دوكسی كرد، لەو كۆڕبەندەدا سیونگچۆل لیم كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا تیشكی خستە سەر گرنگی ئامانجی كادێ بۆ بەدامەزراوەییكردنی پێشكەوتنی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، هەروەها بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە كولتوورییەكانی نێوان كۆریای باشوور و هەرێمی كوردستان.