سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سەرۆک و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کران

پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆک و گوتەبێژی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق، دیاری کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-1-2022، شوان کەلاری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە: ڤیان سەبری وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و ڤیان دەخیل وەک گوتەبێژی فراکسیۆن، دیاری کران.

شوان کەلاری لەبارەی پۆستەکانی دیکەی ناو فراکسیۆن پارتی، رایگەیاندووە: ”لە قۆناغی داھاتوودا“ و دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق، جێگر و بڕیاردەری فڕاکسیۆنی پارتی دیاری دەکرێن.