زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان بۆ ئەو خێزانانەی ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە دابینکرا، جگە لەگەیاندنی پێداویستی تر

لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆر باران و گردبوونەوەی ئاو ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دابین کراوە و لەلایەن تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا و دەزگای خێرخوازی بارزانی گوازرانەوە، ئەمە جگە لەدابەشکردنی پێداویستی سەرەتایی لە بەتانی و جل و بەرگی زستانە و پێداویستی ناوماڵ بۆ ئەو خێزانانەی کە کەلوپەلەکانیان ناوماڵیان زیانیان بەرکەوتووە.

ھەواڵی زیاتر