نێچیرڤان بارزانی پەیامێك سەبارەت بە تێكشكانی فڕۆكە ئازەربایجانییەكە لە كازاخستان بڵاو دەكاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “لە ناخەوە خەمبار بووم بە تێكشكانی تراژیدی فڕۆكەیەكی ئازەربایجانی لە كازاخستان”.

راشیگەیاند “بیر و نزام لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەیە كە لەم كارەساتەدا تووشی زیان بوون”.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند “لەم كاتە سەختەدا هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان هاوسۆز دەوەستێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانی بە 67 سەرنشینەوە لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتە خوارەوە، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە تەنیا 32 لە سەرنشینەكان رزگاریان بوو.

Screenshot