یۆنان هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كات
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کونسوڵی گشتی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له رووی ئه‌كادیمی و دابینكردنی هه‌لی خوێندن گفتوگۆیان كرد.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە د. ستاڤۆرس، كونسوڵی گشتی وڵاتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بریکاری وەزارەت، رۆڵی گەل و حکومەتی یۆنانی لەهاوکاری هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند، به تایبه‌ت له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، کونسوڵی گشی یۆنان سوپاسی وەزارەتی ناوبراوی بۆ رەخساندنی پێکەوە کارکردنی كرد.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، پلانێک بۆ گوتنەوەی چەند وانەیەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن پرۆفیسۆر ڤاسیلیۆس سیرۆس، پسپۆر لە بواری ئاسایش و بەرگری و مێژوونووسی بیری سیاسی، ئاماده كراوه.
کونسوڵی گشتی یۆنان، لەهەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا زانستییەکانی پێشمەرگە، پلانێکمان بۆ رەخساندنی هەلی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی ماستەر و بەکالۆریۆس لە وڵاتی یۆنان بۆ پێشمەرگە هەیه.