رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی تەندروستیی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ 17 ڕێنمایی بڵاو کردەوە

سێشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، 17 ڕێنمایی  بە مەبەستی بەردەوامیی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و پزیشكییەكان لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ و خۆپارێزیی هاووڵاتیان، بڵاو کردەوە.

 

ڕێنماییەکانیش بریتین لە؛

1- دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و نەخۆشخانەکان.

2- بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو،  پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندیی هەبێت.

3- لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی لە سەرجەم شار و شارۆچكەکان، کراوە دەبن.

4- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستیی بە دەوامی ئێشکگری.

5- هاتنە ژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.

6- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) سەعات لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (8) ی بەیانی تا (8) بەیانی و ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

7- ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

8- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

9- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10-هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بن.

13- بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بن.

15- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێر، هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنیش خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

16- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.

17- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.