ئێران بە موشەک چەندین منداڵ و ژنی کوردی کوشت

ئامادەکردنی_ دەشتی ئیسماعیل

ئەمڕۆ چوارشەمە سوپای پاسدارانی ئێران زۆر زاڵمانە وەک جاری پێشوو بە موشک هێرشی کردە سەر حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ناو خاکی باشوری کوردستان و ژمارەیەک هاولاتی سڤیل و منداڵ بوونە قوربانی.

٢٨-٩- ٢٠٢٢ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای موشەکە دوورهاوێژەکانی چەند بنکەو بارەگایەکی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانی لەناو خاکی باشوری کوردستان لە شاری کۆیە کردە ئامانج، لە ئەنجامدا جەند قوتابخانەیەک کەوتنە بەر ئەو موشەکانەو ژمارەیەک منداڵ لە قوتابخانەکان بوونە قوربانی و لەگەل جەند پێشمەرگەیەک.

بەپێێ زانیاریەکانی ماڵپەری هەولێر: ٨ منداڵ و ١٢ ژن و لەو هێرشە موشەکیە بوونە قوربانی و ٤٠ کەسیش بریندار بوونە کە لە نێو بریندارەکانیش چەند منداڵی تر هەنە کە برینەکانیان سەختە، هەروەها لەگەل بریندار بوونی ٤ رۆژنامەنوسی تر

حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە باشوری کوردستان داوا لە ئەوروپاو ئەمریکا دەکەن کە هێرشە موشەکیەکانی ئێڕان بوەستێن و با چیت ژن و مندالمان نە بنە قوربانی.

حیزبە ئۆپۆسیۆنەکانی ئێران دەشڵێن مافی  مرۆڤ درۆیەکی شاخداری ئەمریکاو ئەوروپایە، چونکە ئێران ئەوە جاری یەکەمی نیە بە موشەک ژن و مندالەکانمان لە ژوورەکان و قوتابخانەکانمان دەکەن ئامنج و دەیانکوژن،بۆیە ئەمریکاو ئەوروپا ئەگەر راست دەکەن با ئێران رابگرن چیتر خەلکی بێتاوان نەکوژن و سنورێک بۆ درندەی ئێران دابنین،

لە کۆتایدا حیزبە ئۆپۆسیۆنەکان داواش لە ئەمریکاو ئەوروپا دەکەن ئەگەر راست دەکەن و لە خەم مرۆڤایەتی دان ئەوە خۆ کۆنسولخانەو سەفارەتیان لە هەرێمی کوردستان هەیە بە چاوی خۆیان ئەو موشەکانەیان بینین کە چۆن ژن و مندالەکانمان بوونە قوربانی و ئەوانیش نوقەیان لێوە نەهات، بۆیە ئێمە دەڵێین مادام ئەوروپا و ئەمریکا بێدەنگ بوونە چەند جارێک ئەو مانای وایە مافی مرۆڤ لای ئەوان درۆیەکی گەورەیەو هێچی تر نیە، ئێمە دەبێت لەمەودوا خۆمان خۆمان بپارێزین.

شایانی باسە ئەوە یەکەم جار نیە ئێران بنکەو کەمپەکانی کوردسانی رۆژهەلات لە باشوری کوردستان دەکاتە ئامانج و منداڵ و ژن و خەلکی بێتاوان دەکوژێت لە رێگای موشەکەکانیەوە

.

ھەواڵی زیاتر