هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەفەرمی بڕیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و براوەكان دا و رایگەیاند كە هیچ بڕیارێك بۆ تۆماركردن و كۆدكردنیان نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاد “لە هەندێ کەناڵی میدیایی و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێک ڕسوومات بڵاو دەکرێتەوە”.
راشیگەیاند “هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە”.
هەروەها رایگەیاند “داوا دەکەین هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نییە”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە كە “دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی بەرکارە”.