هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته شۆفێران
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی پارێزگای هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامێك لافاو درووستبووه، هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته شۆفێران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13 ى 1 ى 2022، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کەوا لە هەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروست بووه و هاتوچۆ تیایدا ئه‌سته‌م بووه.
راشیدهگهێنێت: بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبووه‌تەوە خۆتان بپارێزن و رێگای بەدیل بدۆزنەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی كانوونی دووه‌می 2022 ناو شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیاریاندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2022.
راشیدهگهیهنن، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ته‌نها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی سۆران ئەنجام دەدرێت و له په‌روه‌رده‌كانی تر ناكرێت