ڕێورەسمێکی تایبەت بە شەوی یەڵدا بەڕێوەچوو

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

سەنتەری ڕۆشنبیری”ئاڵا” بۆ پەرەپێدانی هونەری سینەما، بەبۆنەی هاتنەوەی شەوی یەڵدا، ڕێوڕەسمێکی هونەری بە ئامادەبوونی هەریەک “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و “بژار حەکیم” جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ژمارەیەک لە میوزیسیان و شاعیر و ئادیبان ساز کرد.

لە مەڕاسیمەکەدا چەند پارچە میوزیکێکی ڕۆژهەڵاتی و چەپکێک گۆرانی فۆلکۆری و بە پێدانی هەنارە سوورە و مێخەکی یەڵدا پێشکەشکرا.
پاشان چەند کورتیلە شیعر و هۆنراوەیەک لە لایەن ژمارەیەک شاعیر و هەڵبەستڤان خوێندرایەوە، کە پڕ بوون لە عەشق و جوانیی بۆ ژیان.