کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ ئێزدیان، دووپات لە پابەندبوونی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە ئێزدیان و پێکهاتەکانی دیکە عێراق.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشترین بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدیان لە عێراق و سەرتاسەری جیهان دەخوازین بە بۆنەی (جەژنی ڕۆژووی ئێزیدیان)ەوە، ئەم بۆنە پڕشادیە دوپاتکردنەوەیە لە هەمەڕەنگیی ئێتنیکی و کلتووری عێراق کە تایبەتمەندییەکی ناوازەی بە وڵاتەکە بەخشیووە، دەشڵێت: جەژنتان پیرۆزبێت، هاوڕێیانی ئێزدیمان لە سەرتاسەری جیهاندا.