شاخەوان عەبدوڵا: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌و كاته‌ی كه ده‌ستوور دیاری كردووه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌و كاته‌ی كه ده‌ستوور بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دایناوه.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دانراوه كه كاری پێداچوونه‌وه‌یه به سیڤی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه ده‌بێت مه‌رجه تایبه‌ته‌كانی تێدا هه‌بێت كه مادده‌ی 68ی ده‌ستووری عێراق دایناوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌و كاته‌ی كه ده‌ستوور دیاری كردووه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید بكات ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا هه‌بێت.
یه‌كه‌م/ له‌دایكبووی عێراق بێت له دایك و باوكێكی عێراقی.
دووه‌م / كامل ئه‌هلییه بێت و ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌واو كردبێت.
سێیه‌م / خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و شاره‌زای بواری سیاسی هه‌بێت و هه‌روه‌ها ناوبانگی به ده‌ستپاكی و دادپه‌روه‌ری و دڵسۆزی بۆ گه‌ل هه‌بێت.
چواره‌م / بڕوانامه‌ی له زانكۆ كه‌متر نه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق باوه‌ڕپێكراو بێت.
پێنجه‌م / نابێت سزادرابێت به تاوانی شه‌ڕه‌ف.
شه‌شه‌م / نابێت داواكرابێت به به‌نده‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری یان هه‌ر ڕێوشوێنێكی تر.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشتر بڕیاری دابوو كه ڕۆژی 8/2/2022 پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ده‌چێت.