ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە

پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.

ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.

نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:

* بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
*  كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
* دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان.
* هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
* سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.

رێگاكانی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەزری:

– بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
– شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
– دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
– بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
– بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
– پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
– دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.