دڵنیا خان: کەسم نەبینیوە بتوانێ ئاوازێکی بەدڵی من درووست بکا

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگ “دڵنیا خان” کە یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ناوبانگی بەدەستهێناوە و توانیویەتی بە دەنگی پڕ سۆزی و ئەدای تایبەتی زۆرترین بەرهەم پێشکەشی هەوادارانی بکات، ڕۆژنامەی “هەولێر” قسەی لەگەڵ دەکات و لە هۆکاری کەم دەرکەوتنی لە کار و چالاکی هونەری دەپرسێت و ئەویش تایبەت بۆ “هەولێر” دەدوێ.

ئێمە پرسیمان بۆچی کاروچالاکیت کەمە و کەمتر دەردەکەوی، دڵنیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە هەولێری گوت: لەبەر ئەوەی تا ئێستا کەسێکم نەدۆزیوەتەوە بە دڵ بتوانێ مۆسیقا و شێوازی ڕەسەنی کوردی بە شیعر و میوزیک و ئاواز بە دڵی خۆم دروست بکا.
زیاتری گوت: چەن ساڵە بە دەیان گۆرانی تازەم دروست کردووە و تۆمارم نەکردووە هۆکارەکەی تەنها ئەوەبووە، کارە هونەرییەکان بە دڵخوازی من نەبووە و تەواو هەستی منی نەبزواندووە، هەر جارەو بە شتێک هەستم بە کەموکوڕی کردووە. بۆیە زۆرجار باشیش نییە ئەوەندە چاوەڕوانیت لە خۆت و ئیش و کارت زۆر بێ و دەبێتە هۆکاری چالاک نەبوونت.