شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێت لە رۆژی هەینیدا دەست پێ بكات، هەروەها ئەم شەپۆڵەی سەرما و سۆڵەیەش كۆتایی دێت.
عەلی جابر زیادی شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا رۆژی هەینی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بارانبارین دەست پێ بكات.
راشیگەیاند: بارانەكەی رۆژی هەینی لەنێوان مامناوەند و بەهێز دەبێت بە گوێرەی كات و شوێنی جیاواز.
هەروەها رایگەیاند: شەپۆڵە بارانبارینەكە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێت سەری مانگ شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین روو لە عێراق بكاتەوە.
جەختیشی كردەوە كە ئەو شەپۆڵە سەرما و سۆڵەی ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی گرتۆتەوە، سبەی پێنجشەممە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.