بەڕێوەبەرایەتیى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكەینەوە کە مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامە و پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەیان هەیە، بەهۆى داخستنى ژمێریاریی داراییی کۆتایی ساڵ و ڕاگرتنى وەرگرتنى ڕسوماتى خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، مامەڵەکان بۆ چەند ڕۆژێک ڕادەگیرێن.”
ئاشکراشی کردووە: ” لە ڕۆژى یەکشەممە، ڕێکەوتى 2024/12/22 وە تاکوو ڕۆژى یەکشەممە، ڕێکەوتى 2025/1/5 مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامە و پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە دەوەستێت.”
ئاماژەی بەوەش داوە، لەو ماوەیەدا تەنیا نووسراوى سمینار و وەڵامدانەوەى نووسراوى دامودەزگاکانى دیکە ڕایی دەکرێت.