شارەوانی هەولێر هەلی كار بۆ هەزاران كەس دەڕەخسێندرێت
شارەوانیی هەولێر زەوی بۆ دروستكردنی 70 كارگەی گەورەی پیشەسازی تەرخان كردووە و هەلیكاریش بۆ هەزاران كەس دەڕەخسێندرێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه 12 ى 1 ى 2022، له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: به مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری پشەسازی لە شاری هەولێر، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ساڵی 2021دا لە ڕێگەی لیژنەی گەشەپێدانەوە زەوی بۆ دروستكردنی 70 پرۆژەی گەورەی پیشەسازی تەرخان كردووە، كە پرۆژەكان پێكهاتوون لە كارگەی ئاسن و وایەری كارەبا و بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كار و كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: ئەو پرۆژانە پرۆژەی گەورەن و ڕۆڵی گەورەشیان لە بووژانەوەی ئابووریدا دەبێت و هاوكات هەلیكاریش بۆ هەزاران كەس لە شارەكە دەڕەخسێنن و كەرتی پیشەسازیش لە شاری هەولێردا قۆناغێكی تر دەچێتە پێشەوە، ئەمەیش لە چوارچێوەی سیاسەتی پاڵپشتیكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بووژانەوەی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بهوهشدهكات، كه پرۆژەكان پێكهاتوون لە بواری: كارگەی هەیكەلی ئاسن، وایەری كارەبا، ترانسفۆرمەر، بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كارگەی بەرهەمهێنانی كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی كە هەر یەك لەو كارگانە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دابینكردنی هەلیكار و بووژانەوەی كەرتی ئابووری دەبێت، وێڕای ئەوەی سوودیان بۆ بەرهەمهێنانی خۆماڵی دەبێت.