حكوومه‌تی هه‌رێم 10 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێ جێ به‌جێ ده‌كات

10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی چەمانکێ  جێبەجێکران.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی 4,884,676,000 دینار، جێبەجێکراون به‌م شێوه‌یه‌: 
1- نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی ئامێر بۆ تاقیگەی قوتابخانەی ئامادەیی لە ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی زیاتر لە 139 ملیۆن دینار.
2- دروستکردنی ڕێگای سەرەکی لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێ بۆ گوندی سەرێ کانیکاب، بە گوژمەی نزیکەی 2 ملیار دینار.
3- دروستکردنی باخچەیەکی نوێ و نۆژەنکردنەوەی باخچەیەکی کۆن، لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 149 ملیۆن دینار. 
4- گۆڕینی ھێڵی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە، لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 61 ملیۆن دینار.
5- دابەشکردنی ئالیکی ئاژەڵ لە چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 83 ملیۆن دینار. 
6- کڕینی کەلوپەل بۆ قوتابخانە لە چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 9 ملیۆن دینار. 
7- دروستکردن و باشترکردنی ھێڵی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 101 ملیۆن دینار. 
8- دروستکردنی ڕێگا و دیواری پاڵپشت بۆ ڕێگاکان، لە ناحیەی چەمانکێ، بە گوژمەی نزیکەی 123 ملیۆن دینار.
9- گەیاندنی ھێڵی کارەبا بۆ گوندەکانی ملبرکێ، شکفتێ، بلمباسا، مسلەکا و گری، بە گوژمەی نزیکەی 206 ملیۆن دینار.
10- دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی گوندی بێرکیانێ، بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار.

ھەواڵی زیاتر