زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • له‌ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له‌ دوایین خوله‌ك شكستی به‌ یانه‌ی سامه‌را هێنا و به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ و حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كرد و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.
  • ئەحمەد چالیك به‌رگریكاری یانه‌ی كۆنیا سپۆری توركیا بە تەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و لەسەر رێگای خێرای ئەنقەرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
  • بارسێلۆنا لەگەڵ ئیسکۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
  • بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پەیوەندی بە ئیسکۆی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید کردووە بۆ پەیوەندیکردنی یاریزانە ئیسپانیەکە بە ریزەکانی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو.
  • رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: بارسا گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیسکۆ لە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکات، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئەم یاریزانە لە پلانەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی نییە و تا ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی نوێ نەکردووەتەوە.
  • محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری یانەی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی: من دەمەوێت لە یانەی لیڤەرپوول بمێنمەوە، بەڵام ئەمە تەنیا بە دەستی من نییە و بڕیارەکە ئێستا لە دەستی بەرپرسانی یانەکەمە، ئەوان دەزانن من چیم دەوێت و منیش داوای شتی شێتانەم لە یانەکەم نەکردووە.”
  • محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول: من پێنج ساڵە لە لیڤەرپوول یاریی دەکەم و شارەزای یانەکەمم و هاندەران منیان خۆش دەوێت و منیش ئەوانم خۆش دەوێت، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم من داواکارییەکانم بە یانەکەم گوتووە و ئێستا بڕیاره‌كه‌ لە دەستی ئەوان دایە، هەمووان دەزانن من چیم بۆ یانەکە کردووە و یانەکەشم پێزانینی بۆ ئەم کارانەم هەیە.”
  • بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی کارگێری پاریس سانجێرمان فشارەکانیان بۆ سەر زینەدین زیدان چڕتر کردووە بۆ ئەوەی رازی بکەن هەرچی زووە ببێتە شوێنگرەوەی پۆچێتینۆ و بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئەم پۆستە وەربگرێت. بەرپرسانی سانجێرمان زیدان بە باشترین بژاردە دەزانن بۆ ئەوەی بتوانێت خەون و ئامانجەکانی یانەکە بەدەست بهێنێت، چەند سەرچاوەیەکیش هێما بۆ ئەوە دەکەن زیدان ئەگەر ئێستاش نەبێتە راهێنەری پی ئێس جی لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە ئەم پۆستە وەردەگرێت.
ھەواڵی زیاتر