(***)

عه‌لی رێبوار/ مه‌هاباد

هەواری من لە جێی جارانە ئەوشۆ
دەواری من لە بەر بارانە ئەوشۆ
بە شا نادەم شکۆی ئەو ساتە خۆشە
غەزالی چاوی لێم میوانە ئەوشۆ
ئەوان عاشق کوژی خوێن ڕێژی دڵڕەش
زەلیل و مات و بەستەزمانە ئەوشۆ
چەکی داناوە چەشنی تورکی خوێن ڕێژ
لە ئاشتی خوازی وەک کوردانە ئەوشۆ
لە سووچێکا لە ترسی ڕەش بگیری
هەراوی شاری پێ زیندانە ئەوشۆ
لەسەر شانم لە ساوی چاوەکانی
گەڵاڕێزانی ئەستێرانە ئەوشۆ
لە کۆتر دەستەمۆتر بازی جاران
لە چاومدا دەکا هێلانە ئەوشۆ.

ھەواڵی زیاتر