چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر کرایەوە

بنکەی تەندروستی ئاوێنەی شار، لە گەڕەکی ئاوێنەی شار لە هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2021 بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، بنکەی تەندروستی “ئاوێنەی شار” لە گەڕەکی ئاوێنەی شار کرایەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە ڕایگەیاند: بووجەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی وەزارەتی تەندروستی سنووری پارێزگای هەولێردا بووە.

هه‌روه‌ها پارێزگاری هەولێر گوتیشی : جێگای ڕێزە وەزارەتی تەندروستی هاوکارمانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری تەندروستی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.