لە فەللوجە ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

دووشەممە، 9-12-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەی هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارێک لە فەللوجە، لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار، دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەکە بە مێدیای ناوخۆی راگەیاند “لە ناو شاری فەللوجە دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ یەکێک لەو داواکراوانەی بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر داوا کرابوو، ڕووبەڕوونەوەی چەکداری ڕووی دا، ئەویش تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە .”

سەرچاوەکە گوتیشی: “ئەو ڕووداوە بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک بەپلەی موقەدەم و برینداربوونی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان و کوژرانی داواکراوەکە.”