یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە.
دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق، بەشێک لە هاووڵاتیانی سووری، بانکی ناوەندیی سووریایان شکاند و بەفەردە پارەیان لە بانک دەرهێنا و و تاڵانیان کرد.