یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند “دەزانم بەشار ئەسەد لە کوێیە بەڵام ناتوانم بیڵێم.”
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: “ناتوانم لەسەر شوێنی بەشار ئەسەد قسە بکەم و لێدوان بدەم، دەزانم ئەو لە شوێنێکە و لە دەرەوەی سووریایە بەڵام ناتوانم بیڵێم.”
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: “ئێمە لە ڕابردوودا کارمان لەسەر سەقامگیریی سووریا کردووە، ئێمە ئاشنای ئەو کارەکتەرانەین دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا بکەین، هەرچەندە بێگومان ئاستەنگ و ئالنگاری زۆر هەن دەبێت بە وردی لەگەڵ خەڵکی سووریا کار لەگەڵ ئەمانەدا بکەین، نەک بەتەنها.”
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.