ئەفیغای ئەدرەعیی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سیناریۆی جۆراوجۆر بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری داوە بۆ سنوورەکانی سووریا.
ئەدرەعی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بە پشتبەستن بۆ هەڵسەنگاندن دۆخی سووریا، بڕیار درا هێز بۆ بەرزاییەکانی جۆلان لە نزیک سنووری سووریا بنێرێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەرکی هێزەکە بەرگرییکردنە لە ناوچەکە.
سوپای سووریا پێشتر ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بەرامبەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستیان کردووە بە کۆنترۆڵکردنەوەی حەمس و حەما و ئۆپەراسیۆنی دووبارە بڵاوکردنەوەیان لە دەرعا و سوەێیدا و گەمارۆی بەرگریی و ئەمنیی بەو ئاراستەیە دامەزراندووە.
لە 27ی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە، سووریا ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن وڵاتانی بیانی پاڵپشتی دەکرێن بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین چەک لەوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی سەربازی، توانیان بچنە ناو شاری حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سووریایە، شاری حەما، و هەندێک شارۆچکەی لادێکانی حەمس لە ناوەڕاستی سووریا.