کۆلێژی (شوێنەوار) و (ڤێرتەرنەری) لە زانکۆی سەلاحەدیندا دةكرێنەوە

لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا کۆلێژی (شوێنەوار) و (ڤێرتەرنەری) لە زانکۆی سەلاحەدیندا بکرێنەوە.

پرۆفسیۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر، بە ماڵپەڕی زانکۆی سەلاحەدینی رایگەیاندووە: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بڕیاریداوە دوو کۆلێژی تازە لە زانکۆی سەلاحەدین بکرێتەوە، بە ناوەکانی کۆلێژی (شوێنەوار)، کۆلێژی (ڤێرتەرنەری)، یەکەمینجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەیکرد: هەڵبەتە کردنەوەی هەردوو کۆلێژ لە سەربنەمای دیراسەیەکی زانستی و ئەکادیمی بووەو ماوەی چەندین ساڵە لە رێگەی چەندین لێژنەوە کارکراوەو بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری کارگێڕی زانستی تێپەڕیوەو ئامادەکاری تەواویش کراوە لە رووی دابینکردنی ستافی ئەکادیمی و زانستی و تەنانەت ژێرخان و باڵەخانەی شیاو بۆ کردنەوەی ئەو دوو کۆلێژە.
پرۆفیسۆر دکتۆر جەوهەر، ئەوەشی بە ماڵپەڕی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر راگەیاندووە: “هۆکارەکانی پشت کردنەوەی کۆلێژی ڤێرتەرنەری ئەوەیە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی بە خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دەدات”.

ھەواڵی زیاتر