هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە عومەر عەلی هێرۆیی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (عومەر عەلی هێرۆیی) دەکات.

ھەڤاڵی بەڕێز (عومەر عەلی ھێرۆیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مام عەلی باومەر ھێرۆیی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و  ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان