یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ناوچە دابڕێنراوەکان و سەرژمێری

شێرکۆ حەبیب

ئەگەرچی ئێستا سەرژمێری لە زۆر وڵاتانی پێشکەتوو ناکرێت چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنی کراوە، وا پێدەچێت ئەمەش دوا سەرژمێری بێت لە عێراق.
بێگومان سەرژمێری ئەگەر بۆ مەبەستی تایفی و مەزهەبی و سیاسی نەبێت، پرۆسەیەکی دروست و تەندروستە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر وڵات و پێکهاتەکانی لە نەتەوە جیاجیاکانی و پێکهاتەی ڕەگەزی هاووڵاتیان و دەستنیشانکردنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگا و دیارکردنی کەموکوڕییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی، هەروەها ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیری هاووڵاتی لە چ ئاستێکدایە تا کۆتایی.
ئەوەی لێرە مەبەستمە ئاماژەی پێبکەم، ئەو هاتوهاوارەی رەگەز پەرست و شۆفینیەکان دژی خۆ تۆمار کردنی هاووڵاتیانی ڕەسەنی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما لە ڕاستیدا دەبووایە ئەو سەرژمێریە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ لەو ناوچانە ئەنجام بدرایە هەروەک لە بڕگەی ١٤٠ ی دەستوری هەمیشەی عێراقدا هاتووە، بەڵام بەهەر حاڵ بۆ نەکرا ئەوە بابەتێکی دیکەیە. ئەگەر چی ئەو ناوچانە کورد زۆرینەوە و هاووڵاتی رەسەنن لە پاڵ تورکمان و عەرەبی ڕەسەن و کریستانیەکان، لەگەڵ ئەوەش کەس ناڵێ هیچ لەو شارانە شارێکی کوردنشینە بەڵکو شارێکی کوردستانییە، ئەوەی سەیروسەمەرەیە هەندێ لەو لایانەی کە تاکو ئێستا کاریگەری هزری شۆڤێنییان لەسەرە لەو باوەرەدان کەوا ئەو هاووڵاتیانەی گەرانەوە بۆ ئەو ناوچانە بە تایبەتی کەرکوک خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک نین، بەڵکو هاووڵاتی سوری و کوردی تورکیا و هەولێر و سلێمانین، لەبەر ئەوەی ئەوانە هەردەم لە هەوڵی پڵان و دژایەتی کوردن بەهەر بیانوویەک، ئەگینا شێوە زاری کوردانی سوریا و تورکیا جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ شێوەزاری هاووڵاتی کەرکوک، تەنانەت لە گەڵ هاووڵاتی هەولێر و سلێمانیش جیاوازی هەیە، لەگەڵ ئەوەی هاووڵاتی کورد بە دڵ و گیان خۆی فیدای دڵی کوردستان دەکات، بەڵام چۆن کەرکوک لای پیرۆزە بەهەمان شێوە هەموو خاکی کوردستان پیرۆزە، بەڵام خەڵکی هەولێر و سلێمانی نایەن خۆیان بە هاووڵاتی کەرکوک بنووسن چونکە هەولێر و سلێمانیش پیرۆزە، و پێویست ناکات.
هاووڵاتی کوردی کەرکوک ئیستاش لەدوای دەرکردن و تەعریبی شارەکەیان هێشتا زۆریننەن، و کە دەڵێن لە کوێ بوون تا ئێستا ئەوانە هەموو لە ئاکامی زولم و زۆرداری دەسەڵاتدارانی شۆڤێنی عێراق لە کەرکوک ئاوارە بوون بە بیانوی نا دروست و دوچاری ڕاگواستن و ئەنفال بوون، هەروەها لە دوای خیانەتی ١٦ی ئەکتۆبەر هەزاران خێزان دەربەدەر بوون، جگە لەوەی هەزاران کوردی کەرکوک ناچار بوون ڕوو لە هەندەران بکەن ساتێک ماڵ و حاڵیان زەوت کرا و عارەبی هاوردە نیشتەجێی شوێنەکانیان کرا.
کەرکوک تەنانەت ئەگەر کوردێکی لێ مابێ کوردستانییە و زۆرینەن و هەردەم کورد لە هەوڵی تەبایی و پێکەوە ژیانن لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکان و هیچ کات و ساتێک دڵسۆزانی میلکەتەکەمان و دۆزی رەوای هەردەم دەستبەرداری کوردستانیەتی ئەو ناوچە کوردنشینانە نابن و ئەمجارەش هاووڵاتیانی رەسەنایەتی و دڵسۆزی خۆیان دووپات کردەوە کە هەردەم پابەندی زێدی باب و باپیرانن و ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر ئینتما بوون بۆ خاک نییە.