یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد زایەر عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد

بە داخ و کەسەرێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی بە توانا و خۆشەویست، زایەر عەبدوڵڵا، نووسەر و ئەکتەری دیاری دراما و شانۆی هەولێرمان ڕادەگەیەنین.

ئەم کۆچە ناوەختە، خەمێکی گەورەی خستە دڵی هونەردۆستان و خەڵکی کوردستانەوە. بەم بۆنە خەمناکەوە، ڕۆژنامەی هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، هاوژین، کەسوکار و گشت هونەرمەندان و خەڵکی کوردستان دەکات.
داواکارین لە خوای گەورە گیانی پاکی ئەم هونەرمەندە دڵسۆز و بەرهەمدارە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەسوکاری ببەخشێت. بێگومان شوێن پەنجەی ئەم هونەرمەندە بە توانایە لە مێژووی هونەری کوردیدا هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.

إنا لله وإنا إليه راجعون

ڕۆژنامەی هەولێر