نۆ ساڵ به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی شنگالدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دوای سێ ڕۆژ له داگیركردنی شنگال سه‌رۆك بارزانی به بابه‌شێخی ئێزیدییه‌كانی دابوو، له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان جێبه‌جێكرا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركردایه‌تی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و به‌شداری زیاتر له 7 هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا شنگال ئازادكرا و سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێگه‌یاند.
نۆ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و داستانه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه وه‌ك هه‌میشه ناوی پێشمه‌رگه‌ی كرده‌وه به مانشێتی سه‌ره‌كی مێدیا جیهانییه‌كان، ئازادكردنی شنگال به‌رهه‌می ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو، دوای داگیركردنی له 3ـی ئابی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شداربوون.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له به‌ره‌به‌یانی 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ستی پێ كرد.
زیاتر له 7 هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به گه‌مارۆدانی چیای شنگال له سێ لاوه ده‌ستی پێ كرد، دوو ئامانجیش له پشت ئه‌و هه‌نگاوه بوون، یه‌كه‌میان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال بوو كه له‌كاتی داگیرگردنیدا زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی بێ تاوان كوژران، دووه‌میش، پچڕاندنی رێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان شاری مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووریا، كه هه‌ردووكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش بوون و ئه‌وكات شنگال خاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی ئه‌و دوو شاره بوو.
هێزی پێشمه‌رگه له‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو بوو و توانی رێگه‌ی نێوان شاری ره‌ققه‌ی و مووسڵ بپچڕێنێت.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا زیاتر له 100 چه‌كداری داعش كوژران، تا كۆتایی هه‌مان ڕۆژ، 150 كيلۆمهتری چوارگۆشه له شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێشبینی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام له كه‌متر له 24 كاتژمێردا سه‌ركه‌وتن ڕاگه‌یه‌ندرا..
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامی سه‌ركه‌وتندا جیهانی له به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كه‌ی پشڕاست كرده‌وه.
سه‌رۆكه‌وتنی پێشمه‌رگه ته‌واوی مێدیا جیهانی و عه‌ره‌بییه‌كانی ته‌نی، زۆرێك له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشمه‌رگه‌یان به تاكه هێزی تێكشكێنه‌ری سه‌رزه‌مین بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌فسانه‌ی داعش وه‌سف كرد