هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: لەسەر سکاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو قائیمقامیەتە، خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای موەلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوەتەوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتن بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکان دەرکرا.