ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

زانینی ڕاستییەکان
لە ســـنووری چوار ســـەد ســـاڵ پێـــش زاییـــن، کـــە لای گریکەکان (یۆنانییـــەکان)، گەرمەی دیالۆکی هزری ســـەری هەڵدابوو؛ گڕووپێك پەیدا ببوو، نکۆڵییان لە ڕاســـتی بوونی شـــت دەکرد و لە شـــەقام و کۆلانەکان بڵاویان دەکـــردەوە کە هیچ حەقیقەتێك نییە، هەرچی هەیە بۆچوونی ئادەمیزاد خۆیەتی، ئادەمیزاد، پێوەری هەموو شـــتێکە، شت لە خۆیدا بەهای نییە؛ تەنیا ئەو بەهایە نەبێت، کە هەر مرۆڤێك بۆخۆی دەســـت نیشانی دەکات، بڵێت باشـــە، ئەوە باشە، ناڕێکە واتا ناڕیکە. ئەوانە، سوفستائییان sophists پێی دەگۆترا، بە بریاردانی دیتن قایل نەبوون؛ هەر لەبەر ئەوەی کە لە هەندێ بارودۆخ چاو دەپەشـــۆکێ؛ بۆ نموونـــە، وەکوو ئەوەی ترێ لە ناوئاودا، بـــە گەورە تر لە خۆی، دێتە
پێش چاو.
بێگومـــان ئـــەو فەرهەنگەیەی نکۆڵی بـــکات لە ڕاســـتی بەهایەکان،
کۆمەڵگایەکی گومڕاو و لێشێواو، درووست دەکات؛ بۆیە زوو، زانایەکانیان
هەستییان بەوە کرد کە، ئەم دیاردەیە بۆ ئاییندەی گریکەکان زەنکێکی
مەترســـێدارە؛ دیارە لـــەو حاڵەتە، هیچ بەهایەکـــی هاوبەش لە نێوان
لایانەکاندا نامینێ تا ئاشـــتی و سەقامگیری بۆ تاکەکان یا کۆمەڵگاکان
فەراهەم بکات. دیالۆگەکانی ســـوقرات و لۆجیکەکەی ئەرەســـتۆ، ئەو
کاردانـــەوە مێژوویییانـــە بوون، کـــە تووانیان، بۆ هەتـــا هەتایی، ئەو
چەواشـــەکارییە مەترســـیدارە، بڕەوێنێننەوە. بەداخەوە، پۆپۆلیســـتە
لێشـــێواوەکانی ئەم زەمانـــە، جۆرێکی تازەن لەو چەشـــنانە؛ بەڵکوو
زۆریش لە وان مەترســـیدار ترن؛ چونکە چەواشەکارەکانیان دژی بەهای
حورمەتی وڵات و مێژووی خەباتی پێشمەرگەو سومبولە مێژوویەکانینە
کە خەباتیان بۆ ســـەرفرازی و ســـەربەخۆیی گەڵەکەیان بووە . ئەگەر
مەبەستی سوفەستائییەکان تەنیا کلتووری بووبێت، دیارە کە مەبەستی
پۆپۆلیســـتەکان ڕامیارییە، کە دەیەوێ بنەمای شارســـتانییەتی وڵات
بشێوێنی.
لـــە بەرنامەی خویندنی مەڵایەتی کـــوردەواری تا پەنجایەکانی چەرخی
ڕابردوو،زانســـتێك هەبوو ناســـرابوو بـــە “علم الکلام” کـــە بریتییە لە
فەلســـەفەی دیـــن، بەڵام لە بـــوون و ماهییەتیشـــی دەکۆڵییەوە، ئەم
عیلمە تێکەڵاوی لەگەڵ فەلســـەفەی یۆنانی هەبوو، ئەوەی مەبســـتمە
بیڵێم ئەوەیە: وانەی یەکەم لەم زانستە بە ئاگاکردنەوەی قوتابی فەقێ
دەســـت پێدەکات و فێری دەکات کە: ڕاستییەکانی شتەکان جێگیرن.
ّ
گوومانمانلەزانینیاننییە( حقائقالأشياءثابتة،والِعلمبهامتحِقق،
خلافاًللُّسوفسطائيَّة

ھەواڵی زیاتر