هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

نێچيرڤان بارزانى سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌  ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى  باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له‌ پشتگيريكردنى‌ سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.