پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

دوو جۆری نوێی پەپوولە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن

دوو جۆری نوێی پەپوولە لە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن و لە زانکۆیەکی ڕووسیا توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت.

 دوو جۆری نوێی پەپوولە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، لە کوێستانەکانی هەڵگورد دۆزرانەوە و لە گۆڤارێکی زانستی جیهانی تۆمار کران، هاوکات دۆزینەوەکە لەلایەن دوو توێژەری زانکۆی سلێمانییەوە بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ توێژەرێکی ڕووسی بەناوی ئاناتۆلی کروپیتسکی، لە زانکۆی لۆمۆنۆسۆڤ لە مۆسکۆ.

سۆما ئیسماعیل مەجید، توێژەری بواری زیندەوەرزانی لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: پەپوولەکان پیتێنەری گرنگن و پاڵپشتی زۆربوونی  ڕووەکەکان و جۆراوجۆرییان دەکەن، هاوکات بەشێکن لە زنجیرەی خۆراکی و نیشاندەری تەندروستیی سیستەمی ژیگەیین، بوونی ئەو پەپوولانە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی سیستەمی ژینگەیی.

 توێژەرەکەی بواری زیندەوەرزانی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەم جۆرە پەپوولەیە تایبەتن بە ناوچە کوێستانییە بەرزەکان، لەسەر ئەو ڕووەکانە دەژین کە لەو ناوچە ساردانە بوونیان هەیە، هاوکات گرنگی پەپوولەکان بۆ مانەوەی جواروجۆری گوڵەکانە، ئەگەر ئەوان نەبن پیتاندنیش نامێنێت و سیستمی ژینگەیی لەو ناوچانە تێکدەچێت.