هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

لە بەسرە کەسێک لەسەر چوار هەزار دینار کوژرا

لە شاری بەسرە، هاووڵاتییەک لەسەر چوار هەزار دیناری عێراقی کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. 

مێدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی قیبلەی شاری بەسرە، شەڕێک لەنێوان خاوەنی فرۆشگایەك و كڕیارێكدا ڕووی دا و لە ئەنجامدا کەسێک کە هەوڵی ناوبژیوانی دەدا، کوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

بە گوێرەی زانیاریی مێدیاکانی عێراق، کڕیارەکە قەرزی مانگێکی فرۆشگاکەی بردووەتەوە، بەڵام چوار هەزار دیناری لێ کەم بووە؛ خاوەنی فرۆشگاکە لە کەمیی پارەیە ناڕازی بووە، بووەتە دەمەقاڵێیان  و دواتر چەکیان بەکار هێناوە.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “نەسیب”ـە و تەمەنی 35 ساڵە. شەوی ڕابردوو بەسەردان لە ماڵی خێزانی هاوسەرەكەی بووە لە نزیك شوێنی ڕووداوەكە، کاتێک بە شەڕەکەی زانیوە، هەوڵی ناوبژیوانی داوە، بەڵام لە ئەنجامدا کوژراوە.