وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گه‌یشته به‌غدا و سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات
کریستین لامبریچت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن جومعە عناد سەعدون،وەزیری بەرگریی عێراق، پێشوازی لێ کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون پێشوازیی کردووە لە کریستین لامبریچت و کۆبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا، گفتوگۆ دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وابڕِیاره کریستین لامبریچت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.