له‌ساڵی رابردوو 17 کرێکار لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لقی سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رێکخست سەبارەت بەخۆیندنەوەی ئاماری گیان لەدەستدان و کێشەکانی کریکاران بۆ ساڵی 2021.

ئەمڕۆ یەکشەممە نۆی کانوونی دووەمی 2022 لە شاری سلێمانی، یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کورداستان لقی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داتاکانی سەندیکاکانی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کرێکاران. لەو داتایانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی 2021دا، 17 کرێکار لەسەر کار گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 10ی تریش برینداربوون.

هەر بەپێی ئەو داتایانەی کە سەندیکای کرێکاران لە سلێمانی بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆی هەزار و 100 پرۆژەدا، هەشت هەزار و 325 کرێکار کاریان تیادا کردووە کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا دەرکەوتووە لەسەدا 63ی ئەو کرێکارانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی گرێبەستی کاریان نییە زۆریش لەوانەی گرێبەستیان هەیە گرێبەستەکانیان یاسایی نییە، هاوکات لەسەدا 42ی کرێکاران دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ نەکراوە و ئەوانەشی کە دەستەبەرکراون، بیمەی تەندروستییان نییە.

ھەواڵی زیاتر