مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەمو کەمەکی و عومەری قەمچوغە و حاجی محەمەد سورچی دەكات
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمو کەمەکی)
خەمبار بووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەلیمە عومەر) کە دەکات ھاوژینی شەھید (حەمو کەمەکی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
—————————————
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو مامۆستا (عومەر رەسوڵ مستەفا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و مامۆستای شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (عومەر رەسوڵ مەستەفا) ناسراو بە (مامۆستا عومەری قەمچوغە)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
—————————————–
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد ئەمین ئەحمەد عەبدی سورچی)
بە داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەر سورچیایەتی (حاجی محەمەد ئەمین ئەحمەد عەبدی سورچی)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان